رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزولیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی حەفتەی ڕابردووی نێوان سەرۆکی حکومەت و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی.

دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.