ئەمشەو چوارشەممە رێکەوتی 11.2.2026 بەئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری ،سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو خانەوادەی هونەرمەند واحید مەرجان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو سینەماکاران، لە بەردەوامی وەرزی زستانەی خۆیدا، لە چوارچێوەی پرۆژەی سینەماو جەماوەر، لە هۆڵی ئیمپایەر ئامادەیی پەخشی تایبەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاری واحید مەرجان بوون، کە لە دەرهێنانی دیار مەرجان بوو ….
لەو کارە هونەریەدا تیشک خرایە سەر کاروانی ژیانی هونەری کەسایەتی دەست رەنگین و فرە بەهرەی مامۆستا واحید مەرجان کە لە ژیانی خۆییدا بەشداری چەندین شانۆ و تەمسیلی كوردی كردووە ، جیا لەوەش لە چەندین بواری دیكەی ھونەرییدا كاری كردووە…
ژیانی هونه‌رى هونه‌رمه‌ند واحید مه‌رجان ، كاروانێكى به‌رده‌وام و پڕ به‌خشش بووه، جگه له دامه‌زراندنى تیپى مۆسیقاى ده‌رسیم ، به‌هه‌وڵ و تێكۆشانى به‌رده‌وامى جێى ده‌ست و په‌نجه‌ى له‌م تیپه مۆسیقانه‌دا دیار و به‌رچاوه ..( سه‌رۆكى تیپى مۆسیقاى هه‌ولێر ، سه‌رۆكى تیپى مۆسیقاى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ر و وێژه‌ى كوردى لقى هه‌ولێر ، سه‌رۆكى تیپى كرێكاران ، سه‌رۆكى تیپى مۆسیقاى مامۆستایان ، سه‌رۆكى تیپى چالاكى هونه‌رى ، سه‌رۆكى تیپى مۆسیقاى هونه‌ره میللییه‌كان ) بووه…
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە هونەرمەند (عەبدولواحید مەرجان) لەگەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لەساڵی (1942) لەدایك بووە، خوێندنی خانەی مامۆستایانی لەساڵی (1962) تەواو كردووە.
بۆ یەكەم جار لەساڵی (1958) دەستی بەكاری هونەری كردووەو بەشداری لەزۆرێك لە چاڵاكییە هونەرییەكان کردووە …

