ئافرەتێک لە چوارقوڕنە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا 

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی ئافرەتێك گەیەنرایە پزیشکی دادی ڕانیە کە “شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.”  

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکەوە (14-2-2022) دەستکەوتووە، ئەمڕۆ لە قەزای چوارقوڕنە چەند چەکدارێک تەقەیان لەو ئافرەتە کردووە کە ناوی (پ. ن.)ـە و کوژراوە.  

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی نێوان دوو بنەماڵە و پێشتر خەڵکیان لەنێواندا کوژراوە.  

ھەواڵی زیاتر