محمد لادێ – ههولێر
بۆکسئۆفیسی ئەم هەفتەیە گۆڕانکارییەکی توندی بەخۆوە بینی و فیلمی ترسناک و هەستبزوێنی (Send Help) توانیی بە کۆکردنەوەی ٩ملیۆن دۆلار پلەی یەکەم بگرێت. لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا، فیلمی نوێی (Solo Mio) و فیلمی ترسناکی (Iron Lung) کێبڕکێیەکی بەهێزیان کرد، لە کاتێکدا فیلمی دۆکیۆمێنتاریی گرووپی کەی-پۆپ (Stray Kids) توانیی پلەی چوارەم مسۆگەر بکات، بە کۆکردنەوەی ٤ملیۆن دۆلار (Dracula) هاتە پلەی پێنجەم. لە لایەکی تریشەوە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی ئەم هەفتەیە، گەیشتنی فیلمی (Avatar: Fire and Ash) بوو بە لووتکەی ١ملیار دۆلار لە داهاتی جیهانیدا، هاوکات فیلمی ئەنیمەیشنی (Zootopia 2) دوای ١١ هەفتە هێشتا بەهێزە لە لیستەکەدا و کۆی داهاتەکەی ٤١٤ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

