سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 11.2.2026 له‌ژێر چاودێری و به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، مامۆستا لوقمان سه‌عید بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر، هوشیار عه‌بدولواحید مه‌رجان بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکان و ژماره‌یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستایان، له گۆره‌پانی باغی شار، قوتابیانی قوتابخانه‌ی شنروێ بنه‌ره‌تی، (شانۆگه‌ری ئێمه یه‌ك رێین)یان نمایشكرد، كه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایه‌تی چالاکی قوتابخانەکان ئاماده‌كرابوو.
له‌ناوه‌رۆكی ئه‌و شانۆگه‌ریه‌دا، ئاماژه به بیر‌و هوشیاریی و خواستی یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرابوو، به جۆرێك هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ په‌یره‌و كردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندورستی منداڵانی كورد ئاراسته كرابوون. ده‌قی شانۆگه‌ریه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دارێژرابوو، كه بەكارهێنانی چەند ڕستە و ئامۆژگارییەك بوون، كە ڕۆژانە پێویستە بیری فێرخوازو منداڵانی كورد بخرێتەوە، به‌جۆرێك كه‌وا كاریگەری ئه‌رێنی له شێوازی په‌روه‌رده‌كردن و گۆشكردنی به بیر‌و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و دروستكردنی كەسێتی منداڵ بونیاد بنێت .
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له رێكخه‌ران و قوتابیان و ئه‌كته‌ره‌كان كرد، كه به لێوهشاوهیهوه رۆڵه‌كانی خۆیان به‌رجه‌سته كرد‌و په‌یامی واقیعی نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن مافیان گه‌یاند .

