شیڤان شێرزاد – هەولێر
تیپی هونەرە میللییەکانی لە شاری دهۆک چەند تابلۆیەکی دیکەی هونەری هەڵپەڕکێی کوردی لە 39یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سوراجکوندی مێلای هیندستان
شانبەشانی تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک نمایشکرد، کە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات لە فێستیڤاڵەکەدا، هەریەک لە تیپە میللییەکانی وڵاتانی (ئەردەن، سەنیگال، جیبۆتی، زامبیا، مالاوی، سیرالیۆن، باشووری سودان، کازاخستان و چەندین گرووپی ناوخۆیی) بەرهەمەکانیان نمایش کرد.
نمایشی تابلۆ هونەرییەکان بە ئامادەبوونی جەعفەر جەوهەر، نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک و بەرپرسانی باڵای ئیداری و هونەری فەریدئاباد بەڕێوەچوو.

