جاران زاناکان وایان \دەزانی دارستانەکانی ئەمازۆن تەنیا شوێنی درەخت و ئاژەڵە و مرۆڤی تێدا نەژیاوە. بەڵام تازەگی لە ڕێگەی فڕۆکەیەکەوە کە تیشکی لەیزەری تایبەتی پێ بووە، سەیری ژێر درەختەکانیان کردووە و شتێکی سەرسوڕهێنەریان بینیوە!
ئەوان شارێکی زۆر گەورەیان دۆزیوەتەوە کە ٢٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دروست کراوە. ئەم شارە وەک گوندێکی بچووک نەبووە، بەڵکو شەقامی زۆر ڕێک و درێژ، شوێنی کشتوکاڵ و تەنانەت جۆگەئاوی وای هەبووە کە نیشانی دەدات ئەو خەڵکەی لەوێ ژیاون زۆر زیرەک بوونە.

