سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی دیلان یەشیلگۆز کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆلەندا.
مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆلەندا، پیرۆزبایییەک گەرم لە دیلان یەشیلگۆز دەکەم.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردووەتەوە: “ئێمە ڕێز لە پەیوەندییەکانی خۆمان و هۆلەندا دەگرین و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕیی بەردەوامبوونی هاورکارییەکانی نێوانمانین.”
دیلان لە ساڵی 1977 لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە خێزانێکی کورد لەدایک بووە. لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی وەک پەنابەر ڕوویان لە هۆڵەندا کردووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ئەمستەردام، هەنگاوە سیاسییەکانی بە خێرایی بڕی؛ لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەوە بۆ پەرلەمانتار، و دواتر وەک وەزیری وزە و وەزیری داد، تا دواجار بووە یەکەم ژن کە سەرۆکایەتی پارتی (VVD) بکات و ئێستاش یەکێکە لە بەهێزترین کارەکتەرە سیاسییەکانی ئەوروپا.

