رۆژنامەی ھەولێر

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (عەلی عەونی) دەکات

بۆ کۆچی دوایی دایکی هەڤاڵی بەڕێز (عەلی عەونی) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ هەڤاڵی بەڕێز (عەلی عەونی)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو، خاتوو (حەیزەران سلێمان) مان پێگەیشت، بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە بەڕێزتان و کەسوکار و دۆست و خزمانی خانەوادەکەتان و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی شوباتی ۲۰۲٦