رۆژنامەی ھەولێر

لە هەڵەبجە تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتییەوە لە بەشی نەهێشتنی تاوان سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناو شاری هەڵەبجە لێ دزراوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، دوای لێکۆڵینەوەکان توانراوە تۆمەتبارێک بە ناوی (ڕ. س. ض) تەمەن 14 ساڵ دەستگیر بکرێت کە دانیشتووی هەڵەبجەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 446 یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.