مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان، پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ (د. نووری عوسمان) دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ هەڤاڵی بەڕێز (د. نووری عوسمان)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو، خاتوو (زەکیە ئەمین عەبدولڕەحمان) مان پێگەیشت، بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە بەڕێزتان و کەسوکار و دۆست و خزمانی خانەوادەکەتان و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ی شوباتی ۲۰۲٦

