لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی ئەلیکترۆنی و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتیان بە بازاڕە جیهانییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 7.2.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و پیاوانی خاورن کار، رێوڕەسمی کەوتنەکاری ئەپلیکەیشنی “گالینا” لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە ئەپلیکەیشنی (گالینا – Galina) وەك سەکۆیەکی نوێی دیجیتاڵی کار دەکات بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ کڕیاران تا بە شێوازێکی خێرا و سەردەمیانە بگەنە کاڵا و براندە جیهانییەکان و تیشك خستنە سەر کەمکردنەوەی ئاستەنگە تەقلیدییەکانی بەردەم بازرگانی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ گەیاندنی کاڵاکان.

