قوبادی جەلیزادە
دکتۆر خەزنەوی دەفەرمووێت: «لە ڕۆژانی هەینیدا، کە پێشنوێژی دەکەم و سەلام دەدەمەوە، بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکەم:
بژی کورد!
بژی کوردستان!
تەواوی نوێژخوێنانیش پڕ بە گەروو وەڵامم دەدەنەوە و دەڵێن:
بژی کورد!
بژی کوردستان!»
چەند سەروەریی، سەربڵندیی و شەرەفێکی گەورەیە، لەپشت مامۆستایەکەوە نوێژ بکەیت، کە کۆتایی نوێژەکەی بە «بژی کورد» و «بژی کوردستان» بێت. دڵخۆشم کە لە هۆڵی مزگەوتدا و لە چرکەساتێکدا، سەدان نوێژخوێن یەکدەنگ هاوار دەکەن:
بژی کورد، بژی کوردستان!
سڵاو لە مامۆستای مەزن، دکتۆر خەزنەوی؛ مامۆستای کوردایەتی.

