دوای دەرچوونی بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر مووچەخۆرانی گرێبەست و بڵاوبوونەوەی بڕیارەکە، لە ١٦ی ئەم مانگە سمینارێک بۆ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی ئاگاداری پڕکردنەوەی فۆڕم بن، و چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە وردبینیکردنی ناوی گرێبەستەکان بکرێت، بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و زەوییان پێ بدرێت.
بەپێی ڕێنماییەکان، پێویستە ئەوانەی لە زەوی وەرگرتن سودمەند دەبن خزمەتی ھەشت ساڵی گرێبەستییان ھەبێت و پێشتر زەوییان وەرنەگرتبێت، لە دوو ھاوسەریش یەکیان زەوی وەردەگرێت.
ئەوەی پێشتریش خزمەتی کردووە، بۆ نموونە وەکو وانەبێژ، ئەوەیان بۆ حیساب ناکرێت بەڵکو لەو کاتەوەی بوونەتە گرێبەست بە خزمەت بۆیان حیساب دەکرێت.

