سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی: پیرۆزبایی 32مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له ئه‌مینداریی گشتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌م و ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
ئه‌مرۆ شەممە 7ی شوباتی 2026 باره‌گای بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی “ئێکس” پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم

