رۆژنامەی ھەولێر

ڕێگەی (ئێتیت – باعەدرێ) 75٪ کارەکانی تەواو بووە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبانەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاجیاکان، کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی (ئێتیت – باعەدرێ) لە پارێزگای دهۆک گەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی.

ئەم پڕۆژەیە کە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی ناوچەکە، بە خێراییەکی نموونەیی جێبەجێ دەکرێت.

ڕێگەکە 26 کیلۆمەتر درێژە و 10 ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لەخۆ دەگرێت، کە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و بازرگانی دەکات.
بۆ ئەم مەبەستە بڕی 135 ملیار دینار تەرخان کراوە.

تا ئێستا 75٪ـی کارەکانی پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بووە.

بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکان، کارەکان بە ڕێژەی 30٪ لە پێش کاتی دیاریکراوی خۆیانەوەن، و پرۆژەکە لەوادەی خۆی زێراتر تەواو دەکرێت.

ئەم پڕۆژەیە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵی و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتر بە شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمیانە.