رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبوونەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4 ـی شوبات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی وزە و سامانە سروشتییەکان و تەکنەلۆجیادا کرا.