ئەمرۆ چوارشەممە 2026.2.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له دیوانی پارێزگادا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر عیرفان عه‌زیز، پێشوازی له شاندێكی بارەگای بارزانی كرد….
شاندی باره‌گای بارزانی، په‌یامی ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیان به پارێزگاری هه‌ولێرو دانیشتوانی سه‌ربه‌رزی هه‌ولێری پایته‌خت گه‌یاند، له بڕی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌كی كۆكردنه‌وه‌یه‌ی بۆ رۆژئاوای كوردستانیان ئه‌نجامدا.
شاندی بارەگای بارزانی، جه‌ختیان له‌سه‌ر دیدگای سه‌رۆك بارزانی كرده‌وه، كه به‌رده‌وام ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه‌وا خه‌ڵكی هه‌ولێر مێژوویه‌كی پڕ له شانازی له بابه‌تی كۆمه‌كیكردن و به‌هاناوه چوونی لێقه‌ماوانیان هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ رۆژئاوا كرا نامۆ نه‌بوو به سه‌خاوه‌تی دانیشتوانی هه‌ولێری پایته‌خت .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگارى هەولێر، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌و ته‌قدیرو رێزلێنانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی دانیشتوانی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، له‌كاتی بریاردان دروستكردنی كه‌مپینی هه‌ولێر، زۆر به‌چاكی ئه‌و دیوی ئه‌نجامی كه‌مپینه‌كه‌مان لێ دیاربوو، چونكه ئاشنای رۆحیه‌تی خۆبه‌خشی و خێرخوازی دانیشتوانی هه‌ولێر بووین، ئه‌و كاره‌شمان به ئه‌ركی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان ده‌زانی.
پارێزگارى هەولێر، ستایشی هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كرد، كه ئه‌مرۆ نه‌ك ته‌نها متمانه‌یی ناوخۆیی، به‌ڵكو متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌ده‌ست هێناوه‌و به ئه‌مانه‌ته‌وه رۆڵی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئه‌و كۆمه‌كیانه‌ی به ئه‌ستۆ گرتبوو. میدیاكانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، چه‌ندین وێنه‌و چیرۆكی سه‌رنج راكێشی هه‌ڵمه‌تی ئه‌و خۆبه‌خشیه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه ته‌نها خه‌ڵكی خواپێ‌داو به‌شداریان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا نه‌كرد، به‌ڵكو خه‌ڵكی هه‌ژارو مرۆڤدۆست له قووتی خۆیان ده‌گێرایه‌وه‌و زۆر به‌گه‌رمو گورتر بوون تاوه‌كو یارمه‌تیه‌كانیان بۆ رۆژئاوا بگه‌ێنن .
له‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر دیدگای قووڵی سه‌رۆك بارزانی كرایه‌وه بۆ ئیداره‌دانێكی ته‌ندروست بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی كه‌شێكی ئارامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هه‌ر ئه‌و ئه‌ندازیاری بیرۆكه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌كی كۆكردنه‌وانه بوو بۆ رۆژئاوا، كه سه‌ره‌نجام بووه په‌یامێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره، كه هه‌موو كوردێك له جیهان شانازی به‌و رۆحیه‌تی هاریكاریه بكات .

