لە کرماشان هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا

دوێنی لە زیندانی ناوەندیی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتییەکی کورد کە پێشتر بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست سزاکەی بەسەردا سەپابوو، لەسێدارە درا.

لەم بارەیەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 13/2/2022 سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی موسەییب فەرەجی، تەمەن 34 ساڵ لە زیندانی دێزڵ ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە موسەییب فەرەجی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و لەو کاتەوە تا ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی دێزڵ ئاوای کرماشان دەستبەسەر بووە.

ھەواڵی زیاتر