کاتێ قژم تاڵ تاڵە
ئاڵۆزو پەرتەوازەیە…
دەیچنم وەکو کەزی
بۆ دوژمنم پەتی سێدارەیە…
خاک و لانەم پیرۆزە
دەیپارێزم وەک گلێنەی چاو…
تا ئەو ڕۆژەی لە کڵاو ڕۆژنە
هەڵدێت تیشکی خۆرە تاو…
پڕ بە گەروو هاوار ئەکەم
نا بۆ ستەم و نادادی…
ڕۆژئاوا تەنها نییە
بژی ژن، ژیان، ئازادی…

