ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
پاشای كۆمیدیای هیندستان جۆنی لێڤەر هەر لە منداڵیەوە ژیانی زۆر سەخت دەبێ، بەلام كۆڵ نادات بە دوای ئارەزووی كاركردن و لە خۆشیی سینەمادا ڕوو لە مۆمبای دەكات.
بەردەوام دەبێ تاوەك دەبێتە پادشای كۆمیدیا لە سینەمایی بۆلیوود كە بەشداری لە زیاتر ٣٠٠ فیلمدا كردووە.
تەیار گۆران نووسەری كورد، سەبارەت بەو هونەرمەندە نووسویەتی هەمیشە ئەوانەم خۆش دەوێن كە توانایان هەیە و بە خۆیان، خۆیان پێدەگەیەنن، جۆنی لێڤەر، یەكێكە لەو كەسانە.
ئەو لە خێزانێكی هەژاری كرستیان، لە ناوچەی ئەندرا پرادێشی هیندستان لەدایك بووە.
دوو خەڵاتی وەكو باشترین ئەكتەری كۆمیدیا بەدەست هێناوە.
كاتێك پێم گوت لە هەولێر پێت دەڵێن (فاخیر) زۆری پێ ناخۆش بوو، گوتی ئەو ناوەتان لە كێ هێناوە؟ من لە ژیانم زۆر ماندوو بوومە تاوەكو بووم بە جۆنی لێڤەر.
تەیار گۆران دەڵێت لە رێگای واتسئاپ ڤیدیۆی كچی چارلی چاپلنم بۆ نارد، كە پشتگیری لە كوردانی رۆژئاوا و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكات، جۆنی پەیوەندی كرد و گوتی منیش پشتگیری لە كورد دەكەم بە پێكەنینەوە گوتی بەو مەرجەی ناوی چاك بكەینەوە و چیتر پێی نەڵێین فاخیر.

