رۆژنامەی ھەولێر

مەراسیمێک بۆ رێزلێنان لە 167 مامۆستای زانكۆ كە نازناوی زانستی پرۆفیسۆریان بەدەستهێناوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.2.3، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێرو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و مامۆستا ئەحمەد کانی،بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی و زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و ژمارەیەكی تر لە ڕاگر و مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیان، لەهۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆ، بڕوانامە رێزلێنان بەخشرایە 167 مامۆستا كە نازناوی زانستی پرۆفیسۆر یان لە سەر میلاکی کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانكۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە.

لەریورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە هەڵگرانی نازناوی پرۆفیسۆرەکان کرد بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستییان و ئومێدیشی خواست مامۆستایانی زانكۆ پەرەی زیاتر بە خۆیان بدەن و توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدەن ، وەكو پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبن لەسەر هاندان و پشتگیریكردنی مامۆستایانی زانكۆ بۆ ئەوەی زانکۆی سەڵاحەدین سەركەوتنی زانستی دیكەی مەزن تۆماربكات.

لەكۆتایشدا لە لایەن ئامادەبووانەوە، دەستکرا بە دابەشکردنی بروانامەی رێزلێنان و خەڵاتەکان .