سەرۆك كۆماری سووریا لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كۆبووەوە و جەختی لە زامنكردنی سەرجەم مافەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی دەستووری سووریا كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆماری سووریا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا لە كۆشكی گەل لە دیمەشق، پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆماری سووریا جەختی لە زامنكردنی سەرجەم مافەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی دەستووری سووریا كردۆتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری سووریا، شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد پێشوازییان لە مەڕسوومی سەرۆكایەتی ژمارە 13 كردووە و بە هەنگاوێكی گرنگیان بۆ پاراستنی تایبەتمەندییە كولتووری و كۆمەڵایەتییەكانی گەلی كورد داناوە.
شاندەكەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد بە سەرۆكایەتی محەمەد ئیسماعیل، دوێنێ دووشەممە لەگەڵ ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریاش كۆببوونەوە.
لە كۆبوونەوەكدا وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ شاندی میوان جەختی لە زامنكردنی سەرجەم مافەكانی گەلی كورد لە سووریا كردبووەوە.

