رۆژنامەی ھەولێر

فەرهاد ئەتروشی: هەر بڕیارێک لەلایەن سەرۆک بارزانیەوە دەربچێت جێبەجێی دەکەین

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، جەخت دەکەینەوە هەر بڕیارێک لەلایەن سەرکردایەتی کوردستان و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار دەربچێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا جێبەجێی دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی شوبات، فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵێکی دوور لە ڕاستی و واقیعیان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا بانگەشەی هەبوونی جیاوازی لە بۆچوون لەنێوان سەرکردایەتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن. .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: جەخت دەکەینەوە کە ئەو بانگەشە و لێکدانەوانە هیچ ڕاستییەکیان تێدا نیە و داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە وردبن و لە سەرچاوەی هەواڵەکان و دڵنیابن پێش بڵاوکردنەوەیان.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ڕاشیگەیاند: جەخت دەکەینەوە کە هەر بڕیارێک لەلایەن سەرکردایەتی کوردستان و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار دەربچێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا جێبەجێی دەکەین.