سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا کۆ بوونەوە و جەختیان لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوو لایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی کۆباخیدزە سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا (گورجستان) کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا بە پێزانینەوە، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرێنیی کوردەکانی وڵاتەکەی دا.

