سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم، دوایین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له پێویستیی لێكگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كان كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ـی شووبات، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه و دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى عێراق تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ لێكگه‌يشتن و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارييهكان و پاراستنى سهقامگيريى وڵات.

