سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆ بوونەوە و دۆخی دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتیان تاوتوێ کرد.
رۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرا.

