ئاواز دزەیی
من ژنێكی كوردستانی ئاشتیخوازم بۆیە هەردەم مرۆڤانە مامەڵەم لەگەڵ دراوسێكانی خۆماندا كردووە، بەڵام كاتێ دراوسێ دەبێت بە نەیار و دڕاندانە ڕەفتار دەكات و شەڕڤانانی ئازاو دلێرمان بە كەزی بڕین ئەتك دەكات ئەوا هۆنراوەیەكی ئاوای وەك خۆیان لە دایك دەبێ.
داری تفەنگ دەكەم بە سێدارە
كەزیم دەكەم بە پەتی قەنارە
لە گەردەنی دووژمن دەئاڵێنم
هەر بەو كەزیانە دەیان خنكێنم
كەزیەك بڕا هەزاران دەهونینەوە
لاشەیان لە دار بەڕوو دەبەستینەوە
كورد هەر دەجەنگی قەتیش نامرێ
تا كوردستان پارچەكانی یەك دەگرێ
با تیرۆریستان دڵیان شەق بەرێ
تەمەنی زۆردار كورتە و سەر ناگرێ
خۆ هەڵمەكێش بە فڕۆكە و مووشەك
ئێمەش هەمانە سەفین و كۆڕەك

