سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی پێشبینی كرد بۆ ئەمساڵ رۆژی پێنجشەممە 19/2/2026 یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بێت.
سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت: ئەستەمە رۆژی سێشەممە 17ی شوبات لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی مانگ ببینرێت جا بە چاوی ئاسایی بێت یاخود بە تەلیكسۆب و ئامێری دیكە.
بەو هۆیە ئەمساڵ لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی چوارشەممە 18ی شوبات بە درێژكراوەی مانگی شەعبان دادەنرێت، هەروەها رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 19/2/2026 دەكرێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی نەشی شاردەوە كە رەنگە هەندێك وڵاتانی جیهان بە پێوەری دیكە رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 18/2/2026 بكەنە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان وەك بە پشتبەستن بە حیساباتی فەلەكی یاخود تەواوكردنی 30 رۆژی مانگی شەعبان، بەڵام زۆرینە لە جیهاندا رێكەوتی 19/2/2026 دەكەنە رەمەزان.

