سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 01ـی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمێکی تایبەت لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، لە پارکی ‘شەهید سامی عەبدولرەحمان’ لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵ و دیپلۆماتی وڵاتان، تاجەگوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا.

