رۆژنامەی ھەولێر

گۆران ساڵح هەورازه ڕێی ئازادی بڵاوکردەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

وەک پشتگیرییەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوا و بەردەوامی خەبات و تێکۆشانی شەڕڤانانی کورد، هونەرمەند “گۆران ساڵح” بەرهەمێکی نوێی بە ناونیشانی “هەورازە ڕێی ئازادی” بە سپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی کوردستان، کە تێکستی “محەمەد حاجی قادر” و دەرهێنانی “محەمەد جەمیل” و میوزیکی ڕێناس کورداخ و کامێرای سامان محەمەد و مۆنتاژی هەڵکەوت ڕزگار و ڕووناکی هەواڵ هەرکییە و بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە و دیمەنەکانی نێو ئەو بەرهەمەش لەسەر لووتکەی چیاکان کوردستان و بە جلی پێشمەرگەوە تۆمار کراوە.

“گۆران ساڵح” لە بارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت؛ ئەو گۆرانییە لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییەکی نیشتمانی و داکۆکیی کردنە لە مافی نەتەوەکەمان، کە ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان سەرقاڵی نووسینەوەی داستانێکی دیکەیە لە کاروانی شۆڕشی کورد لە مێژوودا، بۆیە وەک هونەرمەندێک و ئەرکێکی سەر شانم بڕیارمدا بە تۆمارکردنی گۆرانیەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
گوتیشی: دەمەوێت ڕۆڵی هەریەک لە هونەرمەندان “هەڤاڵ حەمەد و زەکەریا موحسین و حەکیم وڵات” لەبیرنەکەم، کە ماندووبوون لەگەڵم، هەروەها سوپاسی هەریەک لە “ئایار عەلی” وەک بەڕێوەبەری بەرهەم بکەم، کە توانیان بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کار بۆ جێبەجێکردنی کارە هونەرییەکانی ئەو گۆرانییە بکەن و لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوبێتەوە.