ئەمڕۆ سی و نۆ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی سەرکردەی خۆشەویست و ئەندازیاری ئاشتی “کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد”.
لە ڕۆژگاری تەنگانەی بزووتنەوەی کوردایەتیدا، ئیدریس بارزانی نموونەیەک بوو لە ڕابەرایەتی دانا، دیپلۆماسی و خۆبەخشی بۆ کاروباری گەل و نەتەوە.
بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی، له به‌رگی چواره‌می پەرتووکی “بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد – شۆڕشی گوڵان”، لە وەسفی شەهید ئیدریسی جوانەمەرگ دەفەرموێت “کاک ئیدریس، مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو و ببووە هۆی نەرمونیانییەکەشی”.
لەم یادەدا، پێویستە هەموومان له‌سه‌ر ڕێبازی كوردپه‌روه‌رانه‌ی بارزانی نەمر و ئیدریسی جوانەمەرگ، هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی دەسکەوتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانمان و ده‌سته‌به‌ركردنی یەکڕیزی و ئاشتەوایی و یەکتر قبووڵکردن بدەین.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی كاك ئیدریسی هه‌میشه زیندوو و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری كورد و كوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

