رۆژنامەی ھەولێر

مێزی دانوستان و بەرەکانی شەڕ تەواوکەری یەکن؛ ئیدریس بارزانی لە هەردوو بوارەکەدا ڕۆڵێکی دانسقەی هەبوو

گەلی کورد لە مێژووی خۆیدا، کەسایەتیی گەورە و سیاسەتوانی بەهێزی لێ هەڵکەوتووە، کە توانیویانە لە ڕوژە سەختەکاندا ڕێڕەوی مێژووی گەلەکەمان بگۆڕن و، لە پیلانی دژمنان بیپارێزن؛ ئیدریس بارزانی یەکێک بوو لەو سەرکردە لێهاتووانە؛ ئەو کەسایەتیە کاریزمایە، ئەگەرچی سیاسەتوانێکی ئارام و کەمدوو بوو، بەڵام دووری دەبینی و قووڵ بیری دەکردەوە؛ لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندا، وتەکانی زۆر کاریگەری پێ بوو لە بەرامبەر سیاسەتوانانی تردا؛ دیپلۆماتکارێکی زۆر ژیر و هەژی بوو؛ باوەڕێکی زۆری بە خۆی هەبوو، بۆیە جەختی لە جێبەجێکرنی بڕیارەکانی خۆی دەکردەوە؛ شارەزاییەکەی ئیدریس بارزانی لە کاری دیپلوماسیدا، دروشم و خۆنیشاندان نەبوو، بە شێوەیەکی هۆشیارانە و بە شکۆوە، کاری دەکردە سەر بەرامبەری خۆی.
جێی متمانەی بارزانی نەمر و سەرکردایەتیی پارتیمان بوو، هەر کۆبوونەوە و، دانوستانێکی سەخت هەبایە بەڕێزیانی دەستنیشان دەکرد بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان. قسەکانی، قورساییەکی تەواوی هەبوو. ئەم خسڵەتە جوانەکانی هووکار بوون کە لە نێوان سەرکردەکانی کوردستان و هەرێمی وە نێو نەتەوەی بە کەسایەتیەکی سیاسی دیپلۆماتکارێکی بەهێزو باوەڕ پێکراو بە ناو بانگ بوو. ئەو پێ ی وابوو کە هاوار کردن پێویست ناکات، بەڵکووهەندێک جار بێ دەنگی کاریگەر ترە.

شاسواری مەیدانی سیاسەت و، کاتی قەیران و تەنگانە
ئیدریس بارزانی باوەڕی بە تۆڵەسەندنەوە نەبوو؛ سیاسەت وەکو گۆڕەپانی تۆڵەکردنەوە بەکار نەدەهێنا، بەڵکو ئامانجە سەرەکیەکەی ئەوە بوو کێشەکان بە شێوازی دیپلوماتیک و ئاشتیانە چارەسەر بکات. گەلی خۆی پارێزراو بێت لە کارەساتوو مەینەتی. ئەو باش دەزانی کە کوردستان لە ئابڵووقەی جووگرافیای دووژمن کارانە دایە لە بەر ئەوە هەر بڕیارێک بدرێت بەبێ خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی ورد، دەبێتە باجێکی قورس بۆ گەلەکەی.
واقعبینی و سیاسەتی حەکیمانەی ئیدریسی بارزانی لە کاتی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ هێزە هەرێمایەتی و جهانیەکانیشدا هەمیشە سەری دەگرت؛ نەیهێشت کە بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی کوردستان، بشکێت و دامرکێتەوە.

گوێگرێکی نایاب دیپلوماتکارێکی شایستە
ئەگەر بمانەوێت بە ڕستەیەک وەسفی ئیدریس بارزانی بکەین، توانایەکی زوور کەم وێنە هەبوو، بوو سەرکردایەتی کردنی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان، وە خەمخووری پێشمەرگەو جەماوەروو ئاوارەکان بوو، ئەگەر ئیشووکاری وەکوو چیاێکی پتەو لەسەر ڕێگای ئەودا ئاستەنگوو ئالنگاری بووایە ڕێگای دەکردەوەو ڵا دەبرد، هەمیشە بوو کادرو پێشمەرگەکان دەفەرمووی من لەو باوەڕەدام کە خەباتوو تێکووشان تەنها لە شاخوو بەرەکانی شەڕ کووتایی ناهێت ؛ بەڵکوو مێزی گفتوو گوو شەڕێکی چارەنوسسازە، کە پێویستە گرنگی پێ بدەین ؛ وە تا بتوانین لە ڕێگای دیپلووماسی کێشەکان یەکڵایی بکەینەوە؛ ئیدریس بارزانی لە ڕوژە سەختەکان کە دووژمنانی گەلی کورد لە هەر چوار ڵاوە زوور بە ‌هێز بوون وە دەورەیان دابوو، ئەو توانی کێشەی کورد لە بابەتی ناوخوو بە شێوەیەکی ژیرانە بکرێتە کێشەیەکی نێو نەتەوەی و جیهانی؛ بوویە هەمیشە گرنگی بە زمانی ئاشتی و گفتوگۆ دەدا، وە هەروەها لەو باوەڕە دابوو ئەگەر لە بەرەکانی شەڕ بە خووێن جێگاێکی گەورە لە خاکی خوومان ئازاد بکەین. بەلام ئەگەر شارەزای باشمان لە دیپلوماسی و گفتوگۆ نەبێت، ئەوەی کە بەخوێن وەرگرتووە لە سەر مێزی دانوستان بە ئاسانی بە قاتوو کراوا ت لە دەست دەدەین.
تەمەنێکی گچکە و ئەقڵێکی گەورە
کۆچی ناوەختی ئیدریس زەرەرێکی گەورە بوو بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، بەڵام بیرۆکە و هزر و، ئامۆژگاریەکانی هێشتا لە گوێماندا ماوە و کاریگەرە؛ تا ئێستاش بەشێکی هەرە زۆری گەلی کورد بە فرمێسکەوە یادی ئەو سەروەرە پڕ سەروەریە دەکەنەوە؛ ئێستاش کادیر و بەرپرسی سەربازی و کەسایەتیی گەلەکەمان، بەشێکی زۆریان لە بەر ڕوشنایی و ڕێنمایی و ئاموژگاریەکانی جوانەمەرگدا سیاسەت دەکەن؛ چوونکە خۆ هەر بیرهێنانەوەی بیرەوەریەکی سادە نیە، بەڵکو فەرهەنگێکی ژیرانە و پڕ لە حیکمەتی سیاسیە و، ئەو فەرهەنگ و زانینە بۆ نەوەکانی گەلەکەمان دەگوازینەوە و، ئێمەش پەیڕەوی دەکەین.
کۆچی دواییی ئیدریسی جوانەمەرگ خەمێکی زور قورسە و نابڕێتەوە، بەڵام بە خەم و پەژارەوە یادی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایینی مامۆستای کوردایەتی ناکەینەوە، بەڵکو کەسایەتیەکی کاریزما و، دیپلوماتکار و، سەرکردەیەکی دادپەروەر وەبیر گەلەکەماندا دێنینەوە؛ دەبێ بیشزانین ئەمڕۆ هێشتا گەلی کورد لە پەستووی نەیارانی گەلەکەماندایە و، خەریکی پیلانگێڕین دژی گەلەکەمان، جا بۆیە زیاتر لە هەموو کاتێک، پێویستمان بە سیاسەتوانانی وەکو ئیدریس بارزانی هەیە و، دەبێت سیاسەت و بەرنامەکانی بکەینە چرایەک بۆ رۆشنکردنەوەی ڕێگای خەبات و تێکوشانمان بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی گەلەکەمان.
لە کۆتاییدا هەزار سڵاو لە گیانی پاکی ئیدریسی جوانەمەرگ و بارزانی نەمر؛ لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە تەمەنی سەروک مەسعود بارزانی درێژ بکات.