رۆژنامەی ھەولێر

پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی سۆران – خەلیفان پێنج کەس بریندار دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگەی سۆران – خەلیفان لە نزیک تاڤگەی گەلی عەلی بەگ.

ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (پیکاب دێر) و (ئێم جی – MG)دا بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دەرەنجامی ڕووداوەکەدا 5 کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەموو لایەک