ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 2026.1.31، به ئامادهبوونی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی و د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەركی، یاریدەدەری بەرپرسی مكتەبی ڕێكخستنی هەولێری پارتی و د.زانا مەلا خالید، بەپرسی لقی2ی پارتی و ژمارەیەكی تر لە پێشمهرگهی دێرین و فەرماندەی سەربازی و كەسایەتی و بهرپرسانی دیكە و كادیران، بە چەند چالاكیەكی جۆراو جۆر، یادی (39) ساڵەی كۆچی دوایی “كاك ئیدریس بارزانی” هەمیشە زیندوو بەرز ڕاگیرا.
مهراسیمهكه، لەلایەن لقی2ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێكخرابوو.
جێگهی وهبیرهێنانهوهیه کاک ئیدریس بارزانی، لەسەختترین قۆناغەکاندا هاوشانی سەرۆک مەسعود بارزانی بەرپرسیارێتی مێژوییان گرتە ئەستۆ و کورد و دۆزەڕەواکەیان بەزیندویی هێشتەوە.
ەوسەرکردە مەزنە هەم پشت و پەنای ئاوارە و لێقەوماوان بوو و هەم خەمخۆری شۆڕش و پێشمەرگە و ڕێکخستنەکان بوو، ببوە چەتری کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان و بناغەداڕێژەری ئاشتەوایی و پێکەوەبوونی سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان بوو.
کاک ئیدریس بارزانی، یەکێک بوو لە کاریگەرترین سەرکردە سیاسییەکانی سەدەی بیستەم، کە ڕۆڵێکی مەزنی هەبوو لەسەرخستنی شۆڕش و بەردەوامبوون لەپێناو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و سیاسیەکانی گەلەکەمان و سەرخستنی ئیرادەی ژیانویستی نەتەوەکەمان.
كاك ئیدریسی ههمیشه زیندوو لە تەمەنێکی کورتددا زۆرترین دەستکەوت و سەروەری بۆگەلەکەی تۆمارکرد، مخابن لە 31ی 1ی 1987، لە گوندی سلیڤانای سەر بە شاری ورمێ لە ئاوارەییدا کۆچی دوایی کرد.

