ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 2026.1.31، بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.ڤاڵا فەرید، ئەندام پەرلەمانی کوردستان و جێگری بەرپرسی دەزگای خێرخوازی بارزانی و نوێنەری ڕەوەندی کوردی پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ( هەرێمی نۆردراین-ڤێستڤاڵن )ی ئەڵمانیا، لە سەردانەکەی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدات.

