شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی بە ئەزموون “هۆمەر دزەیی” بەرامبەر بە ئازارەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان گۆرانییەکی نوێی بە ناونیشانی کۆبانێ تۆمار کرد.
ئەو بەرهەمە ئاوازەکەی لەپێشووتردا بۆ بەرهەمێکی دیکە دانراوە، بەڵام هونەرمەند لەگەڵ گرووپێکی پڕۆفیشناڵی موزیسیان دەستکاری ئاوازەکەی کردووە و بۆ گۆرانیی کۆبانێ ڕێکیخستووە و دابەشکردنی “محەمەد دزەیی”ـە و ئێستا بەشێوەی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە.
“هۆمەر دزەیی” لە تێکستی ئەو بەرهەمە هونەرییەدا ئاماژە بۆ دەستە خوشکەکانی کۆبانێ دەکات، کە هەڵەبجە و شنگال و عفرین و تەواوی شارە زامدارەکانی چوار پارچەی کوردستانە، کە هەموویان بەهۆی داکۆکیی کردن لە خاک و نیشتمان خوێنیان بەخشیووە.
جێگەی باسە، هونەرمەند هۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردکان لە دەشتی هەولێر لەدایکبووە.
ھۆمەر دزەیی زیاد لە ٥٠ ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤییەنا بەدەستھێناوە. ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە

