ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 2026.1.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای لقی هەولێری بەرەی تورکمانی کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی لقی هەولێری بەرەی تورکمانی و كارگێڕ و ئەندامانی لقەكەوە پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، جەختی لە پێکەوەژیانی نێوان نەتەوەکان و پشتیوانیکردن لە مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و خهباتی سیاسی پارتی ناوبراوی بهرز نرخاند، كه ههردهم گیانی برایەتی و پێكەوەژیانیان كردۆته درووشم و سیاسهتی جێگیری خۆیان.
هاوكات تیشکی خستەسەر پتەوکردنی زیاتری برایەتی و پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان، كە هەولێرى پایتەخت هەمیشە لانەكهى لێبوردەیى و ئاشتەوایى و برایەتی و خۆشەویستی بووه بۆ هەمووان، گوتیشی، هەولێر وەك چۆن بە درێژایی مێژوو شاری ئارامی و تەبایی و خۆشەویستی و پێكەوە ژیانی پێكهاتەکان بووە، هەر بەم شێوەیەش دەمێنێتەوە و هیچ كەسێك ڕێگە نادرێت ئەو ئاسوودەیی و ئارامیی و سەقامگیرییە لە بارببات.
لە کۆتایشدا، هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان به فرهنهتهوه، فرهئایین و فرهپێکهاتهکهییهوه جوانه و کوردستانیان دهست له بههێزکردنى ئەو پێکهوهژیان ههڵناگرن و پهرهى زیاترى پێدهدهرێت و بەردەوام دەبێت، کە بووەتە بەشێكی گرنگ لەكلتووری هەموو لایەك و وەك نموونەیەكی سەركەوتوو و جێگای سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

