ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.1.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە غهفوور مهخمووری، سكرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا، وێڕای ئەوەی هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان بە رۆحی نهتهوهیی و نیشتیمانی و پهرهپێدانی دیموكراسی و پێكهوه ژیان و كار كردن بۆ بهرژهوهندیه باڵاكانی وڵات كردەوە، شاندی میوان سوپاسی پارێزگاری هەولێریان كرد بۆ هەموو ئەو هەماهەنگی و هاوکاری و ئاسانکاریانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ سەرخستنى کارکردنیان پێشکەشیان کراوە.
پاشان پێزانینی خۆیان بە پارێزگاری هەولێر گەیاند سەبارەت بە ئەنجامدان و ڕاگەیاندنی كەمپینی هەولێر بۆ هاوكاری و یارمەتیدانی خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان و جەختی لەسەر هەموو هەماهەنگیەك و هاوكارییەك لەگەڵ پارێزگای هەولێر كردەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە کەمپەینی هاوكاری و کۆکردنەوەی كۆمەك و گەیاندنی یارمەتیەكان بە دەست خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی سەرشانی هەموو لایەك و ساتیشی ڕۆڵی هاونیشتیمانیان و هەموو ئەو كەس و لایەنانەش كرد كە بەردەوامن لە پشتگیری و پاڵپشتی كەمپینەكە.

