ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 28.1.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سه‌ردانی کونسوڵگه‌ری گشتی تورکیا لە هەولێری كرد، له لایه‌ن ئه‌رمان تۆپچو كونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا لە هەولێر پێشوازی لێكرا، له‌و دیداره‌دا ئه‌رمان تۆپچو، سوپاسی ته‌شریف هێنانی پارێزگارى هەولێری كرد‌و، به بایه‌خه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد‌و هیوای خواست له داهاتوودا بتوانێت بره‌وی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بدات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگارى هەولێر، سوپاسی كونسوڵی گشتی تورکیای له هه‌ولێر كرد‌و رایگه‌یاند كه‌وا پابەندی خۆمان بۆ بەرەوپێشبردنی بەیەکەوە کارکردن له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا له بواره‌كانی بازرگانی، وەبەرهێنان، پەروەردە، تەندروستی و گەشتیاری دووپاتدەکەینەوە .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا هه‌ردوولا بیرورایان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی رۆژئاوا ئاڵوگۆر كرد‌و هیوایان خواست ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رار بێت و زمانی گفتوگۆ باڵی به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا بكێشێ .

