ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 28.1.2026 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، و مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیان، بە هاوبەشی کۆلێژەکانی یاسا‌و زانستە ئیسلامیەکان كۆنفرانسێك ده‌رباره‌ی تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی لە نێوان شەریعەت و یاسا، هۆکارە چارەسەر، له هۆڵی كوێتی له كۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆنفرانسه‌دا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ به‌ناونیشانی جیاواز ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه پێشكه‌شكرا، تێدا جه‌خت له‌سه‌ر فه‌رمایشت و رێنماییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و رێ‌و شوێنه یاساییه‌كان ده‌رباره‌ی تاوانی كوشتن كرایه‌وه‌و ئالیه‌ت و چاره‌سه‌ریه‌كان له ژێر رۆشنایی یاسا و شه‌ریعه‌ت خرانه روو .
پارێزگارى هەولێر، ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌و كۆنفرانسه كرد‌و ستایشی ناوه‌رۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و بابه‌ت كرده‌وه.

