رۆژنامەی ھەولێر

بەشی سینەما و شانۆ وۆرک شۆپێکی شانۆیی لەبارەی جەستە و جووڵە و ئاماژە لە نواندندا ئەنجامدا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

لە درێژەی کار و چالاکییە زانستی و هونەرییەكانیدا، بەشی سینەما و شانۆی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین، وۆرک شۆپێکی زانستی و هونەریی بۆ قوتابیانی بەشەکە لەژێر ناونیشانی (جەستە و جووڵە و ئاماژە لە نواندندا) ڕێکخست. کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.

لە وۆرک شۆپەکەدا، کە لەلایەن شانۆکار (دکتۆر فازڵ جاف) پێشکەشکرا، بە شێوەیەکی زانستی تیشک خرایە سەر بنەماکانی جەستە و جوڵە. هەروەها باس لە ئاماژەکانی نواندن و بیۆمیکانیک کرا کە وەک ڕەگەزێکی سەرەکی لە نواندندا هەژمار دەکرێن.
جێی ئاماژەیە، ئەم جۆرە چالاکییانە لە چوارچێوەی پلانی بەشی سینەما و شانۆدا ساز دەکرێن بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پراکتیکی قوتابیان و سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی پسپۆڕانی بواری هونەر.
لە کۆتا ڕۆژی وۆرک شۆپەکەدا، سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژ لەلایەن سەرۆک بەشی سینەماو شانۆ(م.ی. دانا محەمەد عەبدوڵڵا) پێشکەش ڕاهێنەری وۆرک شۆپەکە (دکتۆر فازڵ جاف) کرا لە پای هەوڵ و ماندووبوونی بەرێزیان.
هاوکات لە لایەن م. عەلی تەحسین ئاغا، بەرپرسی ڕێکخستنی هونەرمەندان سوپاس و پێزانین پێشکەش بە دکتۆر فازڵ جاف کرا لە پای خزمەت کردن بە قوتابیان و هونەری شانۆ.
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمی کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر قوتابی و مامۆستایانی بەشداربووی وۆرک شۆپەکەدا دابەشکرا.