رۆژنامەی ھەولێر

ئەژدەر وەهبی: کوردستان وڵاتێکە و نابێت بەچوار!

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندان تێکڕا لە خەمی نیشتمان و ئازاری نەبڕاوەی نەتەوەکەیان لە چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژئاوای زامداردا پەیامی هاوسۆزی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەنێرن.

هونەرمەند “ئەژدەر وەهبی”ـیش وەک یەکێک لەو هونەرمەندە بە هەڵوێست و خودان بیری نەتەوەییانە هاتە سەر هێڵ و لە ڕێگەی “هەولێر”ـەوە پەیامێک ئاراستەی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت: هەمووان لەدڵەوە ئازار دەچێژین

بە ئازاری هەر کوردێک لە هەرکوێی دنیا بێت بەڵام ئەوەی بۆ من و بۆ هەمووان جێگای دڵخۆشی بوو ئەم یەک دەنگیەمان بوو، کە بۆ جیهانمان سەلماند ئێمە هەمیشە پێکەوەین، مێژوو گەواهیدەری سەربەرزییەکانی کوردستانە، ئێمە پێکەوەین بۆ هەمیشە پێکەوە سەربەرزین دەیانەوێت بێ هیوامان بکەن؟!، نازانن ئێمە لە لووتکەی هەوڵی بێ هیوا کردنتان، بێ هیوامان کردن و یەک نیشتیمانی بوونی خۆمانمان بە جیهان گوت: (کوردستان هەر وڵاتێکە و نابێت بەچوار).