ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 27.1.2026 به چاودێری و ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، و سیروان عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندان، له كه‌شێكی پڕ له واتادا، بۆ رێزلێنان له چوار مامۆستای خۆشنووسی شاری هه‌ولێرو خاوه‌ن بروانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، که به هونەری دڵسۆزانه و ماندوو نهنهناسەکانیان، به‌شێکی گرنگیان له پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ناسنامه‌ی کولتووری و هونەری به ئه‌ستۆ گرتووه، مه‌راسیمێکی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو.
له وته‌یه‌كدا پارێزگاری هه‌ولێر وێرای ده‌ستخۆشی كردن له رێكخه‌رانی ئه‌و مه‌راسیمه، دووپاتیكرده‌وه، كه‌وا خۆشنووسی ته‌نها نووسین نییه؛ خۆشنووسی زمانێکی جوانه بۆ ڕۆح، پێکهاتەیەکی هونەریه که مێژوو، فه‌رهه‌نگ، ئایین و بیرکردنه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات .
گوتیشی ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌مڕۆ رێزیان لێده‌گرین، مایه‌ی سوپاسگوزارین، بۆ ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی که له فێرکردن، ڕاهێنان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هونەره بۆ نه‌وه نوێکاندا ده‌یگێڕن .
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مه‌راسیمانه ببنه هۆکاری زیاتر بۆ هاندانی خۆشنووس و هونەرمهندان و بۆ به‌هێزکردنی رۆحی ره‌سه‌نی هونەر له‌ناو کۆمه‌ڵگا….
شایه‌نی باسه، خۆشنووسه‌كان بریتی بوون له هه‌ریه‌ك له مامۆستا نه‌جات ئه‌ربیلی و مامۆستا ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان و مامۆستا زیاد موهه‌ندیس و پرۆقیسۆر عه‌زیز به‌رزنجی .

