ئه‌لبیۆل: ئه‌گه‌ر ڤینیسۆسم بدایه خوێنی به‌رده‌بوو
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە ده‌كه‌ون.
ئه‌لبیۆل: ئه‌گه‌ر ڤینیسۆسم بدایه خوێنی به‌رده‌بوو
ڕائوول ئه‌لبیۆل، به‌رگریكاری یانه‌ی ڤیا ریالی ئیسپانی، به‌رگریی له خۆی كرد له‌و حاڵه‌ته‌ی كه گوترا پێناڵتییه‌ك بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نه‌گیرا و ده‌ڵێ له ڤینیسۆسم نه‌دا.
له یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ڤیا ڕیاڵدا، له گه‌ڕی 24ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، ڕووداوێكی یارییه‌كه بووه جێی گفتوگۆ و گه‌نگه‌شه‌ی چاودێرانی وه‌رزشی و به‌شێكیان به لێدانی سزایان دانا.
له‌و رووه‌وه ڕائوول ئه‌لبیۆل، هێرشبه‌ری یانه‌ی ڤیا ریاڵ، باسی ئه‌و دیمه‌نه‌ی كرد، كه به‌ركه‌وتن له نێوان خۆی و ڤینیسۆسدا هه‌بوو، له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا و ناوبژیوان لێدانی سزاشی نه‌ژمارد.
ئه‌لبیۆل به ڕۆژنامه‌ی ماركای راگه‌یاندووه: هێرشم كردبێته سه‌ر ڤینیسۆس، نه‌مكردووه و نه‌مدیوه، ئه‌گه‌ر له‌وم دابایه، دڵنیام تووشی خوێنه‌ربوون ده‌بوو.
یارییه‌كه‌ی نێوان ریاڵ مه‌درید و ڤیا ڕیاڵ، به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئێستاش ریاڵ مه‌درید به 54 خاڵ، له پێشه‌نگی لا لیگایه و 4 خاڵ له پێش سڤیلیه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه.
ڤیا ڕیاڵیش به‌رگریی له پێگه‌كه‌ی خۆی كرد له خانه‌ی پێنجه‌م به 36 خاڵ، به جیاوازیی دوو خاڵ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه، به‌ڵام یانه كاته‌لۆنییه‌كه دوو یاریی كه‌متری ئه‌نجام داوه.
كیسی و ئینته‌ر میلان له دانوستاندان
ڕاپۆرتی مێدیا ئیتاڵییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه گفتوگۆ له نێوان یاریزانی كۆتدیڤواری فرانك كیسی و یانه‌ی ئینته‌ر میلان له ئارادایه.
وا بڵاوكرابووه‌وه، كه ئینته‌ر میلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فرانك كیسی، یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌ست پێ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بیباته ریزه‌كانییه‌وه، له كاتێكدا بۆندی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ میلان، له هاوینی دادێ كۆتایی دێ، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه هه‌موو ئۆفه‌ره‌كانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و یاریزانه 25 ساڵانه، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ڕكه‌به‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه.
سایتی كاڵچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی، ڕایگه‌یاند، كه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان كیسی و جۆسێپی مارۆتای به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی یانه‌ی ئینته‌ر میلان‌دا هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌و یاریزانه بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ ریزی نیراتزۆری بزانن.
سایته ئیتاڵییه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئینته‌ر میلان، ئه‌وه‌ی زانیوه كه داواكارییه داراییه‌كانی ئه‌و یاریزانه، ئاسان نییه.
كاڵچیۆ مێركاتۆ، ڕوونتری كردووه‌ته‌وه، كه گفتوگۆی نێوان به‌رشلۆنه و ئه‌و یاریزانه لاوه كۆتدیڤوارییه هێشتا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن.
سایته‌كه باسی له‌وه كردووه، كه كیسی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بڕیاری كۆتایی ده‌دا له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه، كه ده‌چێته چ یانه‌یه‌ك، به‌دووریش نازاندرێ، كه كاروانی وه‌رزشییه‌كه‌ی بۆ خولی ئینگلیزی بگوازێته‌وه.