برایه‌تی و هه‌ندرێن له یاریی لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه گه‌ڕی 19ـی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سێ یاریی له كاتژمێر(1) ئه‌نجامده‌درێت، (4) یارییش له كاتژمێر (3) ئه‌نجامده‌درێت، سیروانی نوێ له یارییه‌كی به هێزدا میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه، برایه‌تیش له یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی هه‌ندرێنی پێشه‌نگ ده‌بێته‌وه و چاوی له‌وه‌یه تۆڵه له هه‌ندرێن بكاته‌وه، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌ن و كه‌وی یارییه‌كان ده‌كات و دواین زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
برایه‌تی له دێربی هه‌ولێر میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات
برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێنی هاوشاری ده‌كات، سه‌مه‌د جه‌وهه‌ری راهێنه‌ر له یاریی چوونی قۆناغی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ی به گۆڵێك دۆڕا، بۆیه ئه‌مڕۆ به پشتبه‌ستن به ناسر عومه‌ر و كاروان ره‌مه‌زان و بۆتان ده‌هام و ئالان سه‌عدوڵڵا و ئاكۆ عوزێر و دانا كامه‌رانی گۆڵكه‌ری تیپه‌كه‌ی و دووه‌م گۆڵكه‌ری خوله‌كه به 8 گۆڵ، ده‌یه‌وێت تۆڵه له میوانه‌كه‌ی بكاته‌وه، بوونی چه‌ند یاریزانێكی لاو له پێكهاته‌كه‌ی هێزێكی زیاتری به سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت به‌خشیووه، برایه‌تی له 17 یاریی 23 خاڵی هه‌یه.
هه‌ندرێن، پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند گرفتیك له پێكهاته‌كه‌ی به‌ڵام تا ئێسته پارێزگاری له پێشه‌نگ كردووه، محه‌مه‌د شێرزاد و هێمن نازمی خاوه‌ن زۆرترین ئاسیست له تیپه‌كه هاوشان به ناوه‌ڕاستكار ماجد سه‌لامه له خاڵه به‌هیزه‌كای ئه‌م تیپه‌ن، 34 خاڵیان كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری دۆڕانیان ئه‌وا پێشه‌نگی خولكه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
سیروانی نوێ له‌سه‌ر حیسابی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر چاوی له پێشه‌نگه
سیروانی نوێ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، رزگار عه‌لی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له پێشمه‌رگه خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه ببینێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ركی ئاسان نییه، هه‌رچه‌نده له قۆناغی یه‌كه‌م له پیرمام له میوانه‌كه‌ی بردبووه‌وه، به‌ڵام سه‌میر بابۆش دۆخی باش نییه هه‌وڵده‌دات یارییه‌كه بباته‌وه، هه‌مزه عه‌باس و عه‌زیز كه‌لاری و به‌هادین به‌كر، له خاڵه به‌هێزه‌كانی سیروانی نوێن، خاوه‌نی 31 خاڵن و له خانه‌ی دووه‌من، چاوه‌ڕێی شكستی هه‌ندرێنن تا پێشه‌نگ بگرنه‌ده‌ست.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، دۆخی باش نییه، 5 یارییه هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمارنه‌كردووه، ئه‌مه 5 ساڵه هه‌رگیز دۆخی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌و شێوه خراپه ده‌رنه‌كه‌وتووه، گه‌وره‌ی ته‌مه‌نی به‌شێك له یاریزانه‌كانی هۆكارن بۆ ئه‌و ئاسته خراپه، نه‌بوونی یاریزانی لاو له پێكهاته‌كه‌ی سه‌میر هۆكارێكیتری ئه‌نجامه خراپه‌كانن، 21 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی ده‌یه‌من.
نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت تۆڵه له چه‌مچه‌ماڵ بكاته‌وه
نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات، كامه‌ران عه‌لی راهێنه‌ر به دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی لاو بۆ نه‌ورۆزییه‌كان، بووه‌ته سه‌رئێشه بۆ ته‌واوی یانه‌كانی به‌شدار له خولی نایابی كوردستان، چونكه له‌رووی هونه‌رییه‌وه ئاستیكی باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به شێوازێكی جوان ئاڵوگۆڕی تۆپ له نێوان یه‌كتر ده‌كه‌ن، یاریزانه‌كان جوله و پاساتیان به شێویه‌كی جیاوازتره له یانه‌كانی دیكه، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی هانده‌رانی به‌لای خۆیدا راكیشاوه، خاوه‌نی 27 خاڵه و له خانه‌ی سێیه‌من.
چه‌مچه‌ماڵ، ركابه‌ری نزیكی نه‌ورۆزییه‌كانه، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له یاریی ئه‌مڕۆ خانه‌ی سێیه‌م له نه‌ورۆز ده‌سه‌نێته‌وه، هه‌رچه‌نده كێشه‌ی دارایی ده‌مێكه به‌رۆكی یاریزانه‌كان و یانه‌كه‌ی گرتووه، به‌ڵام خۆشه‌و‌یستی و دڵسۆزی بۆ چه‌مچه‌ماڵ و هانده‌رانی یانه‌كه وای له یاریزانه‌كان و ستافی راهێنه‌ران كردووه، به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی باش له خوله‌كه و ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر خانه‌كانی پێشه‌وه، 26 خالیان هه‌یه و له خانه‌ی چواره‌من.
هه‌ولێر له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره تازه‌كه‌ی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی رووبه‌ڕووی شێروانه ده‌بێته‌وه
شێروانه له یاریگه‌ی خۆی میوانداری هه‌ولێر ده‌كات، شێروانه له یاریی چوونی قۆناغی یه‌كه‌م (2-1) به هه‌ولێر دۆڕا، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت له ماڵه‌كه‌ی خۆی تۆڵه له نوێنه‌ره‌كه‌ی پایته‌خت بسه‌نێته‌وه، حه‌مه‌ی سابیر و محه‌مه‌د حه‌مید و رێباز ره‌حیم له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌و تیپه‌ن، خاوه‌نی 18 خاڵن و له خانه‌ی یازده‌من.
هه‌ولێر له یه‌كه‌م یاریی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی بژار ئه‌كره‌م بردنه‌وه‌ی تۆماركرد، بۆیه ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌وێت بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه به‌ده‌ستبهێنن، تا له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار و دابه‌زین رزگاریان ببێت، هه‌ولێر پلانی دانه‌وه بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانان، بۆیه پشت به یاریزانی لاو له خولی كوردستان ده‌به‌ستێت، ئه‌گه‌ر له وه‌رزی داهاتوو سێ تا چوار یاریزانی نه‌چێته پێكهاته‌ی خولی نایابی عێراقی، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنن پلانه‌كه‌یان شكستی هێناوه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه، خاوه‌نی 15 خاڵن و له خانه‌ی چوارده‌یمن.
زاخۆ میوانی دۆزه‌خه‌كه‌ی سه‌ید سادقه
سه‌یدسادق له یاریگه قه‌شه‌نگ و پڕ هانده‌ره‌كه‌ی خۆی میوانداری زاخۆ ده‌كات، ته‌نها سیروانی نوێ توانیویه‌تی له‌و یاریگه‌یه شكست به سه‌ید سادق بهێنێت، بوونی ئه‌و هانده‌ره بێ شووماره له یاریگه هێزێكی زۆر به یاریزانه‌كان ده‌دات، ره‌مزی ساڵح ده‌یه‌وێت له‌م یارییه شكسته گه‌وره‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر له‌بیر هانده‌رانی یانه‌كه بباته‌وه، 25 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی شه‌شه‌من.
زاخۆ، دوای زنجیریه‌ك ئه‌نجامی خراپ، گه‌ڕی رابردوو له ركابه‌ره مێژوویه‌كه‌ی خۆی برده‌وه، ئه‌مه له رووی ده‌روونییه‌وه پاڵپشتییه‌كی باشه بۆ یانه‌كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامێكی باش تۆمار بكات، زاخۆیه‌كان له به‌رگریكردن لێزانان و ده‌توانن پاێزگاری له تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان بكه‌ن، 17 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی سێزده‌من.
سۆران ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له ئارارات له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار دووربكه‌وێته‌وه
یانه‌ی سۆران له یاریگه‌ی خۆی میوانداری ئارارات ده‌كات، سۆران گه‌ڕی رابردوو دۆڕاون، بۆیه ده‌یانه‌وێت له میوانه‌كه‌یان ببه‌نه‌وه، ئیدریس حوسێن و گه‌یلان سادقی گۆڵپارێز و عه‌بدولمونعیمی هێرشبه‌ر له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م تیپه‌ن، كێشه‌ی سۆرانییه‌كان گۆڵنه‌كردنه ئه‌وان تا نێو ناوچه‌ی سزای ركابه‌ره‌كانیان ده‌چن، به‌ڵام له‌وێ ناتوانن هێرشكانیان به ئانجام بگه‌ینن، ته‌نها 9 گۆڵیان كردووه، كه كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنه له خوله‌كه و نیشانه‌ی لاوازی هێلی پێشه‌وه نیشان ده‌دات، 18 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی دوازده‌یمن.
ئارارات ئاستی جێگیر نییه، ته‌نانه‌ت سوود له یاریگه‌ی خۆیشی نابینێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بردنه‌وه له یاریی ئه‌مرۆ تۆمار بكه‌ن، جێگر عه‌زیز و سه‌فین عه‌بدولخاڵق و عه‌لی عه‌زیز و نه‌زیر حه‌مید و دلۆڤان شینۆ له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م تیپه‌ن، خاوه‌نی 23 خاڵن و له خانه‌ی هه‌شته‌من.
شه‌قڵاوه میوانی دهۆكه
شه‌قڵاوه له دۆخیكی خراپ دایه، چونكه له ناوچه‌ی دابه‌زینه، ئه‌گه‌ر زوو فریای خۆی نه‌كه‌وێت ئه‌وا بۆ وه‌رزی داهاتوو ماڵئاوای له خوله‌كه ده‌كات، دهۆك چاوی له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌یه، بۆیه هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌دات.
یانه‌ی شه‌قڵاوه بۆ ئه‌وه‌ی هیوای مانه‌وه‌ی له خوله‌كه زیاد بێت، دوو رۆژ پێش ئه‌م یارییه، ناوه‌راستكارێكی پیشه‌گه‌ری سووری گواسته‌وه كه ناوی ریڤا عه‌بدولره‌حمانه و كوردێكی رۆژئاوای سووریایه و پێشتر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سووریا كردووه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات.