ئەمڕۆ دووشەممە 2026.1.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیا، پیشانگای تایبەتی ئینستەیشنی ( سارا کەرەم ) ی لەژێر ناوی ” درۆ ” کردەوە. كە لەلایەن بەشی هونەری شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و لاوانی هەولێر ڕێكخراوە.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە سیروان عوسمان، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بە سەرکردنەوەى كارە هونەریەكانی، وێڕای دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.
جێگەی باسە، پێشانگاکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 1ی نیوەڕۆ، بۆماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

