پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەنێو گۆڕستانێکی هەولێر دوو کەس بێ مۆڵەت سەرقاڵی پارچە پارچەکردنی ئۆتۆمبێلی وەرگەڕاو بوونە و دەستگیر کراون.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسدا هاتووە “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لەناو گۆڕستانی (شێخ ئەحمەد) دوو کەسیان بە ناوەکانی (م. ح. م) و (ا. پ. م) دەستگیر کرد، کە سەرقاڵی پارچە پارچەکردنی ئۆتۆمبێلێکی وەرگەڕاو بوون، بە بێ ئەوەی ھیچ نووسراوێکی ڕێگاپێدانیان هەبێت”.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێ: “هەردوو تۆمەتبارەکە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل کران”.

ھەواڵی زیاتر