ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 25.1.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له مامۆستا ئامه‌د كرد، ئەو مامۆستایەی كەركووک، كە بە گوتنەوەی سروود و گۆرانییەكان بۆ قوتابیان لە قوتابخانە دەنگدانەوەیەكی زۆری دروست كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر، خۆشحاڵی ده‌ربری به دیداری مامۆستا ئامه‌د، کە بۆته رووگه‌یه‌كی گه‌شی نیشتیمانپه‌روه‌ری له‌شاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه مامۆستا ئامەد، مامۆستا دڵسۆز و کوردپەروەرەکەی شاری کەرکووکه‌و لە قوتابخانە بە سروود‌و گۆرانی کوردی و ئاڵای کوردستان خۆی ناساندووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مامۆستا ئامه‌د، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد‌و دووپاتیكرده‌وه كه دەبێ منداڵ له‌شاری كه‌ركوك بەهەست و نەستەوە به وانه‌ی كوردایه‌تی گۆش بكرێن و پەروەردە بكرێن، و فێری سروود و گۆرانی بكرێن .

