سێ کۆمپانیاى دەرمان لەدهۆک و هەولێر بەهۆی سەرپێچییەوە داخران

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان رایگەیاند، دوو کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و کۆمپانیایەک لە دھۆک بەھۆی سەرپێچییەوە داخران.  

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، وەزارەتی تەندروستی /بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان و لیژنەکانی چاودێری بازاڕ ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک (٣) کۆمپانیای دەرمانیان داخست، بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرمان.  

کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانییاکانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەکانی بن و دەڵێت بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.  

ھەواڵی زیاتر